به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئانکاراوە، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنگرێس لە بارەی درێژ کردنەوەی ئامادە بوونی سەربازییانەیان لە سووریا ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی تورکیا لە باکووری سووریا زەبر لە خەباتی ھێزەکانی ھاوپەیمان دژی داعش دەوەشێنێ.
«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بەو نامەیەی «بایدێن» وتی: ئەمریکا لە باتی بوختان و سەرکۆنەکردنی ئێمە وا باشترە سیاسەتە ھەڵەکانی وەلا بنێت و ڕاستبێژانە لەگەڵ کۆنگرێس و جەماوەری ئەمریکا ھەڵس و کەوت بکات و ئاگاداریان کاتەوە.
«چاووش ئوغلو» ئەو قسانەی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ « فلیس پلاسینیکا»ی ھاوتای ڤەنزۆئیلاییەکەی کردو وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکی باش دەزانن کە ھیچ جیاوازییەک لە نێوان «یەپەگە»و «پەکەکە» نییە. ھەر بۆیە حکومەتی ئەمریکا ڕادەسپێرم کە لە کاتی ئاگادار کردنەوەی جەماوەرەکەیان قسەی ڕاست بکەن و ڕاستبێژانە لە گەڵیاندا بجوڵێنەوە.
342/